نێچیرڤان بارزانی سوپاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سوپاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی هەرێم نووسویەتی، سوپاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم بەوەی لە ماڵەکانیان ماونەتەوە و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، سوپاسێکی تایبەت بۆ قارەمانەکانمان، تیمە پزیشکییەکان، هێزەکانی پێشمەرگە، جێبەجێکارانی یاسا و ئاژانسەکانی راگەیاندن کە ماندوونەناسانە کار بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکی دەکەن. شانازیتان پێوە دەکەم.