بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند
"چەقی بوومەلەرزەكە گوندی شێخ لەنگەر بووە"
K24 - گەرمیان
كەمێك لەمەوبەر بوومەرزە چەند ناوچەیەكی لە دەڤەری گەرمیانی ھەژاند.
ھۆبەی كەشناسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، کاتژمێر 10:56 ئەمڕۆ دووشەممە 2020/04/06 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلە بەپێوەری رێختەر، بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر ژێر زەوی و بە دووری 17 km لە سەنتەری کەلار روویدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە لەنێوان کەلار - کوڵەجۆ روویداوە و چەقی ئەو بوومەلەرزەیە گوندی شێخ لەنگەر بووە.