نێچیرڤان بارزانی: فەیلییەکان بەهۆی پشتگیری‌یان لە شۆڕش و بەرگریکردن لە گەلەکەیان جینۆساید کران
په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له يادى جينۆسايدكردنى كوردانى فه‌يليدا
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا یادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی دەکاتەوە.
سەرۆکی هەرێم رایگەیاندووە، هۆکاری جینۆسایدکردنەکە، ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌بووە كه كوردن و پشتگيرييان له شۆڕش و مافه‌كانى گه‌له‌كه‌يان كردووه.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم:
له يادى چل ساڵه‌ى جينۆسايد و تاوانى ڕاگواستن و بێسه‌روشوێنكردنى كوردانى فه‌يليدا كه يه‌كێكى ديكه بوو له زنجيره‌ى تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عس به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى شههيدانى كوردى فه‌يلى داده‌نه‌وێنين و به ڕێز و شكۆوه ياديان دهكهينهوه.
ڕاگواستن و ده‌ركردنى سه‌تان هه‌زار كوردى فه‌يلى و بێسه‌روشوێنكردنى ده‌يان هه‌زارى ديكه‌يان، ده‌ستبه‌رسه‌رداگرتنى موڵك و ماڵ و لێسه‌ندنه‌وه‌ى ڕهگهزنامهيان ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه كوردن و پشتگيرييان له شۆڕش و مافه‌كانى گه‌له‌كه‌يان كردووه، به هه‌موو مانايهكى وشه جينۆسايدێك بوو به‌رامبه‌ر به كوردانى فه‌يلى ئه‌نجام درا.
له‌م ياده‌دا و به‌و پێيه‌ى ئه‌م تاوانه‌ى به‌عس به‌رامبه‌ر كوردانى فه‌يلى له‌لايه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراقه‌وه به جينۆسايد ناسراوه، دووباره داوا له حكوومه‌تى عێراق دهكهينهوه قه‌ره‌بووى كوردانى فه‌يلى بكاته‌وه و ئه‌ركى ياسايى و ئه‌خلاقيى خۆى به‌جێ بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها كێشه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه و ملك و ماڵه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات.
دروود بۆ گيانى پاكى شههيدانى كوردى فه‌يلى و ته‌واوى شههيدانى كوردستان.
سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده سهربهرزهكانيان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
6/4/2020