وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: پاره‌مان نییه تا به‌سه‌ر هاووڵاتیانی عێراق له ده‌ره‌وه دابه‌ش بكه‌ین
"پاره‌مان نییه و ناتوانین ئه‌و كاره بكه‌ین"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان نییه تا به‌سه‌ر هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دابه‌ش بكات كه گیریان خواردووه.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ناتوانێت پاره به‌سه‌ر هاووڵاتیانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دابه‌ش بكات و هیچ پاره‌یه‌كیان نییه، هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش بۆ هاووڵاتیان ته‌نها له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هه‌ندێك ئاسانكارییه.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، تویتێكی ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به لاڕێدا براوه و به هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه، كه باس له گه‌یاندنی پاره ده‌كات بۆ هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی گه‌یه‌ندراوه‌ته چه‌ند كه‌سێك، پاره‌ی خۆیان بووه و له‌لایه‌ن كه‌سوكاری خۆیانه‌وه له عێراق بۆیان ره‌وانه‌كراوه و وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ته‌نها پاره‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته ده‌ستیان.
الخارجية لاتوزع الأموال الحكومية على المواطنين في الخارج وهي غير مخولة وليس لديها الامكانية على ذلك وجهودها في مساعدة المواطنين تنسيقية وان بيان الناطق الرسمي اسيئ فهمه. الاموال هي من أموال عوائل المواطنين التي ترغب بايصالها اليهم وليست امولا حكومية.
— محمد علي الحكيم (@maalhakim) April 6, 2020
ئ. م