وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ره‌نجامی نوێی راگه‌یاند

سه‌رجه‌م تووشبووان به‌ركه‌وته‌ی تووشبوویه‌كی پێشوون

K24- هه‌ولێر:

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری نوێی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، 4 كه‌سی دیكه‌ له‌ شاری هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ده‌قی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 4 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك و 3 منداڵن کە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەیەکی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی

3 نیسان 2020

H.B