ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ئاماری ئازادکراوانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رزكرده‌وه
له رۆژانی داهاتوودا ئاماری نوێ بڵاو ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز كراوه‌ته‌وه، ئاماری ئه‌و راگیراوانه‌ی كه ئازاد کراون به ده‌سته‌به‌ری و هه‌روه‌ها ئه‌و زیندانیانه‌ی كه حوكمدراون و به ئازادكردنی به‌مه‌رج، ئازاد کراون راگه‌یاند.
له نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/ نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه هاتووه: دوا به دوای هه‌ردوو نووسراومان ژماره (فق له 28/3/2020) و (فق له 5/4/2020) ئاماری ئه‌و راگیراوانه‌ی كه ئازادكراون به ده‌سته‌به‌ری (كفاله) له سنووری هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك-گه‌رمیان) وهه‌روه‌ها ئاماری ئازادكردنی به مه‌رج (الافراج الشرطي) ئه‌و زیندانیانه‌ی (محكوم) كه له چاكسازییه‌كانی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆكن، له رۆژانی (30/3/2020 تاوه‌كو 5/4/2020) بۆتان ده‌نێرین.
هه‌روه‌ها هاتووه: كۆی گشتی ئازادكردنی گیراوه‌كان و به‌ردانی به مه‌رج له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێم 1474 كه‌سن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 812 گیراو، ئازادكراون. له‌و ژماره‌یه به‌ردانی به مه‌رج 26 كه‌سه. له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی 440 گیراو ئازاد كراون و له‌و ژماره‌یه به‌ردانی به‌مه‌رج 12 كه‌سه. له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دهۆك ژماره‌ی ئازادكردنی گیراوه‌كان 170 كه‌سه و 30 كه‌سیان به‌ردانی به مه‌رجه. له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان 21 راگیرا‌و ئازاد كراون له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌وجه‌وان.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: پرۆسه‌ی به‌ردانی راگیراوان و ئازادكردنی به مه‌رج به‌رده‌وام ده‌بێت و له رۆژانی داهاتوودا ئاماری نوێ بڵاو ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری
6/4/2020