پێنج تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
پێنج تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منالێك لە گەرەکی 94ی باداوە.
ئاشکراشکراوە، هەر پێنج تووشبووەکە بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
بەمەش کۆی ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 285 کەس بەرزبووەوە.