هایدرۆكسی كلۆرۆكوین ئه‌و ده‌رمانه‌ی وه‌ك چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌ناسرێت چییه؟
بۆ چ نه‌خۆشییه‌ك به‌كاردێت و كاریگه‌رییه‌كانی لاوه‌كییه‌كانی چییه؟
K24 - هه‌ولێر:
هایدرۆكسی كلۆرۆكوین، كه پرۆتۆكۆلی ده‌رمانه و ئێستا له به‌شێك له وڵاتانی جیهان بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاردێت، به‌ڵام ده‌رمانه‌كه پێشتریش به‌رهه‌مهێنراوه بۆ نه‌خۆشی دیكه به‌كار دێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاردێت، به‌ڵام كاریگه‌ریی لاوه‌كیشی هه‌یه.
هایدرۆكسی كلۆرۆكوین چییه؟
پێكهاته‌ی كیمیاییه‌كه‌ی C18H28ClN3O5S
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییانه به‌كارده‌هێنرێت:
- جۆره‌كانی مه‌لاریا و خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كه
- نه‌خۆشییه‌كانی تایبه‌ت به كه‌می به‌رگری له‌ش
- سوورێژه
- هه‌وكردنی جومگه‌كان (رۆماتیزم)
- ره‌بو (هه‌ناسه‌ته‌نگی)
- نه‌خۆشی سوورهه‌ڵگه‌رانی پێست
- هه‌وكردنی موولووله‌كانی خوێن
كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان
- ژانه سك
- سه‌رسووڕان
- كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌هیه‌ی خواردن
- سكچوون
- ژانه‌سه‌ر
- وشكهه‌ڵگه‌ڕانی پێست
ئه‌و كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانه‌ی كه‌م هه‌ستیان پێده‌كرێت
- تووشبوون به كه‌خوێنی
- كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی بیستن (دوورمه‌ودا)
دكتۆر مازن خه‌یروڵڵا، پزیشكی پسپۆڕ له چاودێری چڕ و مامۆستا له زانكۆی نۆرس داكۆتای ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی گومانه‌كان له به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه‌وه ده‌ڵێت: "له باری ئاسایی‌دا پشتبه‌ستن به هه‌ر ده‌رمانێك پێویستی به به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر و توێژینه‌وه‌ی ورد هه‌یه كه كاریگه‌ریی ده‌رمانه‌كه و كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ده‌ربكه‌وێت".
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێستا باس له به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا، شتێكی لاوازه، چونكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خواردن و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا (Food and Drug Administration - FDA)، پشتی به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر سنووردار به‌ستووه و هێشتا كاریگه‌رییه‌كانی به ته‌واوی نازانرێت.
دكتۆر مازن باس له‌وه‌ش ده‌كات، له چین كار له‌سه‌ر 23 توێژینه‌وه ده‌كرێت بۆ دیاریكردن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست، ئه‌مه‌ریكا كار له‌سه‌ر 3 توێژینه‌وه ده‌كات، كه سه‌رجه‌میان توێژینه‌وه‌ی گرنگن و پشت به پێوه‌ره زانستییه سه‌لمێنراوه‌كان ده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و ده‌رمانه وه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی په‌تاكه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه، كه FDA هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توێژینه‌وه‌كان ده‌كات، توێژینه‌وه‌كانیش تا ئێستا لاوازن و ناكرێت به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتیان پێ ببه‌سترێت، چونكه له رووی میتۆدی تویژینه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌شی به شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌وتۆ نییه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، FDA بڕیاریداوه، ده‌رمانه‌كه ته‌نها وه‌ك فریاگوزاری سه‌ره‌تایی به‌كاربهێنرێت, ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه له‌به‌رده‌ست نییه, به‌ڵام به‌و واتایه نایه‌ت كه ده‌رمانه‌كه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه بۆ په‌تاكه و دكتۆر ده‌توانێت بیداته نه‌خۆشه‌كان.
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، ئێستا ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی و ده‌رمان له ئه‌مه‌ریكا دووباره به توێژینه‌وه‌كاندا ده‌چنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی وردتر بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه بدرێت.
ئه‌و پزیشكه جه‌خت له‌سه‌ر خاڵێك ده‌كاته‌وه كه هه‌موو پزیشكان له‌سه‌ر رێككه‌وتوون ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌هیچ نابێت ئه‌و ده‌رمانه به‌بێ راوێژی پزیشكی پسپۆڕ به‌كاربهێنرێت.
سه‌رچاوه: RT