به‌ ڤیدیۆ.. كچێكی ئه‌فریقا به‌سه‌ر كریستیانۆ دا سه‌ركه‌وت

خانوو سمینا وه‌ڵامی كریستیانۆی دایه‌وه‌ و پێشبڕكێیه‌كه‌ی لێ برده‌وه‌

كچه‌ راكه‌ری باشووری ئه‌فریقا له‌ راهێنانی جووڵه‌كردن به‌ سك به‌سه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی سه‌ركه‌وت.

دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ چالێنجێكی كرد و له‌ ماوه‌ی 45 چركه‌ توانی 142 جار جووڵه‌ به‌ سكی بكات و داوای له‌ وه‌رزشوانان و هه‌وادارانی وه‌رزشی كرد دووباره‌ی بكه‌نه‌وه‌.

سیمینای كچه‌ راكه‌ری باشووری ئه‌فریقا وه‌ڵامی ئه‌و چالێنجه‌ی كریستیانۆی دایه‌وه‌ و توانی له‌ ماوه‌ی 45 چركه‌دا 176 جار جووڵه‌ به‌ سكی بكات.

پێشتر سیمینا دووجار له‌ ئۆڵمپیكی ڕیۆی 2016 و ئۆڵمپیكی له‌نده‌نی 2012 مێدالیای زێری له‌ پێشبڕكێ راكردنی 800 مه‌تری به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا بوو ماتویدی یاریزانی یوڤێنتۆس وه‌ڵامی كریستیانۆی دایه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ ماوه‌ی 45 چركه‌دا 144 جار جووڵه‌ی به‌ سكی كرد و پێش كریستیانۆ كه‌وته‌وه‌.