پارێزگاری هەڵەبجە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
چەن وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە
K24 – ههولێر:
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، روونکردنەوەیەکی لەبارەی قەرەباڵغی بەردەوام بانکەکانی ئەمڕۆی هەڵەبجە بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکە هاتووە، بەداخەوە ئەمڕۆ لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، کەمترین پابەند بوون بەدیکرا، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان ناچاربووین، هێزی ئاسایش و پۆلیس زیاد بکەین.
ئاماژە بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە، رێکاری تایبەت لەبەردەم بانکەکانی هەڵەبجە دەگیرێتە بەر.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەند وێنەیەکی بەردەم بانکەکانی هەڵەبجە بڵاوکرانەوە کە تیایاندا دەردەکەوت، خەڵکێکی زۆر بەبێ پابەندبوون بە رێنماییەکان کۆبووبوونەوە.
