لە سەردەمی كۆرۆنادا راغب عەلامە گۆرانی بۆ تیمە پزیشكییەكان دەڵێت
شەقامەكانی بەیروت بە چۆڵی نیشان دەدات
K24- هەولێر:
راغب عەلامە، گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی ڤیدیۆكلیپێكی نوێی بە ناوی "أنتو أملنا" واتا "ئێوە هیوای ئیمەن" بۆ تیمە پزیشكییەكان، هێزەكانی ئەمنیەكان، بەرگری شارستانی و خاچی سوور بڵاوكردەوە، كە لە ریزی پێشەوەی جەنگی دژ بە كۆرۆنادان.
لە بەشێك لە باكگراوندی ڤیدیۆ كلیپەكەدا ئاوازدانەر و دابەشكاری میوزیك، جان ماری ریاشی دەردەكەوێت و شەقامەكانی بەیروت نیشان دەدرێن، كە وەك چۆڵەوانی دەردەكەون و هیچ مرۆڤێكی لێ نابینرێت، كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و بەرگری شارستانیانییەوە پاسەوانی دەكرێن.
وەك راشگەیەندراوە، گۆرانییەكەی راغب عەلامە كە لە شەوی رابردووەوە لە تۆڕی یوتیوب بڵاوكراوەتەوە و دەیان هەزار كەس بینیویانە، لە نووسینی نزار فرەنسیسە و لە كۆمێنتەكاندا زۆربەی بەكارهێنەرانی یوتیوب پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو تیمە پزیشكییانە نیشان داوە، كە رووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبنەوە.
H.B