فەرمانگەی میدیا و زانیاری: سایتی "بۆڵتن نیوز" بەردەوامە لە هۆنینەوەی درۆ و بڵاوکردنەوە بابەتی دڵڕەشانە لە دژی هەرێمی کوردستان
ئەم جۆرە سایتانە تەنیا نیازی ئاژاوەگێری و فیتنەیان لە پشتە
K24 – ههولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، له روونكردنهوهیهكدا، كه وێنهیهكی بۆ كوردستان24 نێردراوه، وهڵامی سایتێكی ئێرانی داوهتهوه و رایگهیاندووه، "ماوەیەکە سایتی (بۆڵتن نیوز)ی ئێرانی بەردەوامە لە هۆنینەوەی درۆ و بڵاوکردنەوە بابەتی دڵڕەشانە لە دژی هەرێمی کوردستان".
له روونكردنهوهكهدا هاتووه: "دوا بابەتی هەڵبەستراویان شرۆڤەیەکە، گوایا ئەمەریکا بە هاوکاری سەرۆک بارزانی و سەرکردە سوننەکان خەریکی دانانی چەند بنکەیەکی سەربازییە لە هەرێمی کوردستان وناوچە سوننیەکان".
له بهشێكی دیكهی روونكردنهوهكهدا هاتووه: "بوونی ھێزی ھاوپەیمان لە عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی حکومەتی فیدراڵ و ھێزی ھاوپەیمانان بووە. بۆیە چەواشەکارییەکانی ئەم جۆرە سایتانەش تەنیا نیازی ئاژاوەگێری و فیتنەیان لە پشتە".