دانیشتوانی بازیان ئاگادار دەكرێنەوە
پشكنین بۆ بەركەوتووان دەكرێت
K24 - سلێمانی
دوای ئەوەی ھاووڵاتییەكی دانیشتووی ناحیەی بازیان وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا. بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بازیان داوا لە خەڵك دەكات ھاتووچۆ لەناوەوە و دەرەوەی ناحیە رابگرن و پشكنین بۆ ھەموو بەركەوتووان دەكرێت.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بازیان دەڵێ: "داوا لە هاووڵاتییانی سنووری ناحیەی بازیان دەکەین لە ماڵەکانی خۆیان بمێنەوە و بە هیچ شێوەیەک دانیشتوانی ناوەندی ناحیەی بازیان نەچنە دەرەوە بۆ ناوچەکانی تری بازیان هەروەها داوا لە دانیشتوانی سەرجەم گوندەکان و شارۆچکەکانی ئەڵایی و تایناڵ و بەردەقارەمان و گۆپاڵەش دەکەین، بەهیچ شێوەیەک سەردانی سەنتەری ناحیەی بازیان نەکەن، بۆ ئەوەی بتوانین کۆنتڕۆڵی ئەم بارودۆخەی ئێستا بکەین و سەرجەم بەرکەوتووان سامپڵیان لێ وەر بگیرێت. تکایە هاوکارمان بن لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان".
ئەمە دوای ئەوەھات دوێنێ کچێکی تەمەن 13ساڵ کە بەرکەوتەی توشبووێكی پێشتر بوو، وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان كرا.