گەڕەكی كارێزان كەرەنتین كرا
بەھۆی دوو پرسە زیاتر لە 70 كەس تووشی كۆرۆنا بوون
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی بەھۆی دوو پرسە زیاتر لە 70 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، بڕیاردرا لەمڕۆوە گەڕەكی كارێزانی ھەولێر كەرەنتین بكرێت.
رێناس عەلی پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "تیمەكانی تەندروستی لە گەڕەكی كارێزان دەست بە پشكنین دەكەن و زۆرترین ھاووڵاتییانی ئەو گەڕەكە پشكنینیان بۆ دەكرێت".
وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كردووە، ژمارەیەك ھاووڵاتی لە چەند گەڕەكێكی ھەولێر و سێ كەس لە ناحیەی سیدەكان، لە رێگەی دوو پرسەی گەڕەكی كارێزان تووشی كۆرۆنا بوون.
بەگوێرەی دوایین ئاماری تەندروستی تائێستا 277 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەنێویاندا سێ حاڵەتی مردن ھەیە.






.jpg)



