ئەنجامی پشکنینی 60 كەس لە كۆیە راگەیەندرا

تەندروستی كۆیە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - كۆیە

ئەنجامی پشكنینی 60 كەسی دانیشتووی كۆیە ئاشكرا كرا و سەرجەم پشكنینەكان نێگەتیڤ دەرچوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە رایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەشی پاراستنی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە، بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەیەک سامپڵ بەشێوەی هەرەمەکی لە سنووری قەزای کۆیە وەرگیران، خۆشبەختانە هەر 60 سامپڵەکە ئەنجامەکەیان پاك دەرچوون".