وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 14 كه‌سی دیكه له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون
نیشته‌جێی 6 گه‌ڕه‌كی جیاوازن و به‌ركه‌وته‌ی هه‌ردوو پرسه‌ی كارێزانن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 14 كه‌سی دیكه له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 9 ئافرەت و 4 پیاو و منداڵێكە لە گەڕەکەکانی (سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زانکۆ، مامۆستایان و گوندی ھەلەجە).
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
ئ. م