نهێنییەکانی ماڵەکەی مێسی.. فڕۆکە ناتوانێت بەسەریدا بڕوات و دراوسێشی نییە

نرخی ماڵەکەی مێسی دەگاتە زیاتر لە نۆ ملیۆن دۆلار

لیۆنێل مێسی وەکچۆن لە یاریگا کاری سەرسوڕ‌هێنەر و سەرنجڕاکێش دەکات و لە سەرجەم یاریزانەکانی دیکە جیاوازترە، لە ماڵەکەشی بەهەمان شێوە لە هەمووان جیاوازترە و خانووەکەی لیۆ لە بارسێلۆنا چیرۆکی سەرنجڕاکێشی هەیە.

ماڵی مێسی له‌ شاری بارسێلۆنا كه‌وتووه‌ته‌ كاستێدێفێلس له‌ نزیك ماڵی لویس سوارێز، ساڵی 2017 ئیڤان راكیتیچ نهێنییه‌كی سه‌یری له‌باره‌ی ماڵی مێسی ئاشكراكرد، مێسی دراوسێیه‌كی بێزاركه‌ری هه‌بووه‌ هه‌میشه‌ ده‌نگیان بووه‌ته‌ هۆی بێزاریی لیۆ، به‌ڵام مێسی گله‌یی و گازانده‌ی له‌و دراوسێیه‌ی نه‌كردووه‌ و له‌ بنكه‌ی پۆلیسیش شكایه‌تی لێ نه‌كردوون، به‌ڵكو سه‌ره‌تا هه‌وڵی داوه‌ دیوارێكی به‌رز له‌ نێوان خۆی و دراوسێیه‌كه‌ی دروست بكات، بەڵام لەبەر ئەوەی شاەرەوان رێگاپێدانی پێنەداوە، مێسی ناچاربووه‌ ئه‌و خانووه‌ی دراوسێیه‌كه‌ی بە ملیۆنێک و 200 هەزار دۆلار بكڕێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌ی به‌ ئاسووده‌یی بژی.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی نامۆی ماڵه‌كه‌ی مێسی ئه‌وه‌یه‌ فڕۆكه‌ ناتوانێت به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا بفڕێت. لەبەر ئەوەی ماڵەکەی مێسی تەنیا 10 کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی بارسێلۆناوە دوورە، هاوشێوەی چەند شوێنێکی تایبەتی جیهان فڕۆکە ناتوانێت بەسەر ماڵی مێدا بفڕێت.
مێسی له‌ ماڵه‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێی له‌ ده‌نگی فڕۆكه‌ یان دراوسێیه‌ بێزاركه‌ره‌كه‌ی بێت ده‌ژی، کە خانووه‌كه‌ی مێسی له‌ ساڵی 2013 به‌پێی داواكاریی خۆی دروستكراوه‌، یاریگای تۆپی پێ و هۆڵی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌ی تێدایه‌، نرخەکەشی ده‌گاته‌ 9 ملیۆن دۆلار كه‌ له‌سه‌ر شێوازی تۆپی پێ دروستكراوه‌.