پەرلەمانتارانی پارتی مووچەكانیان دەبەخشن
پەرلەمانتارانی پارتی: پەنا بەخوا ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین
K24- هەولێر:
پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایانگەیاند، بڕیارێكی پێكەوەییان داوە، كە مووچەكانیان بۆ هاوكاری خەڵك تەرخان بكەن.
دەقی راگەیەندراوەكەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان:
لە دەستپێکی هاتنی پەتای کۆرۆنا داوامان لە سەرجەم هەڤاڵانمان کرد، کە لەناوچەکانی خۆیان هاوکاری خەڵك بن، بەبێ جیاوازی چیان پێکرا بیکەن و لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانیش خۆبەخشانە هاوکاربن.
سبەی لەگەڵ هاتنی مووچەی پەرلەمان لە بڕیارێکی دەستەجەمعیدا فراکسیۆنی پارتی هەر 45 هەڤاڵ بڕیارماندا مووچەمان بدەینە دەزگای خێرخوازی بارزانی، بۆ ئەوەی هاوکاری هەژارانی پێبکەن.
هەموومان پێکەوە دەست لە دەست پەنا بەخوا ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین، سوپاس بۆ حکومەت و هەموو ئەو لایەنانەی لە ئەرکدان دژی نەخۆشی کۆرۆنا و شەو و ڕۆژیان خستووەتە سەر یەك و پێکەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
۸/٤/۲٠۲٠
H.B