پاڵه‌وانێكی وه‌رزشی جیهانی خۆی و باوكی كۆتاییان به ژیانی هات
مردنی باوك و كوڕێك حكوومه‌تی ئیتاڵیای هه‌ژاند
مردنی باوك و كوڕێك له ماوه‌ی دوو ههفتهداحكوومهتی ئیتاڵیای هه‌ژاند كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی به ژیانیان هات، كوڕه‌كه یه‌كێك بوو له دیارترین وه‌رزشوانه‌كانی ئیتاڵیا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 نیسانی 2020، لێژنه‌ی ئۆڵمپی ئیتاڵیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا مردنی دۆناتۆ سابیای پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه له ته‌مه‌نی 56 ساڵی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی سپارد.
لێژنه‌ی ئۆڵمپیكی ئیتاڵیا له بڵاوكراوه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: سابیا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو له نه‌خۆشخانه‌ی شاری پۆتێنزای باشووری ئیتاڵیا له ژێر چاودێری چڕی پزیشك دا بوو، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی به یه‌كجاری ماڵئاوایی له ژیان بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر باوكی سابیا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش له ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا باوك و كوڕ بوونه قوربانی كۆرۆنا.
سابیا بۆ یه‌كه‌مجار له راكردنی به‌ربه‌ست له 800 مه‌تری به‌شداریی له ئۆڵمپیكی لۆس ئانجلس كرد و مێدالیای زێری به‌ده‌ستهێنا.

.jpg)