لاكوینتا داوای ئازادكردنی باوكی دهكات
لاكوێنتا و باوكی له 2018 بهیهكهوه دهستگیركران بهڵام لاكوینتا ئازاد كرا
ڤیچێنزۆ لاکوینتا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا داوای ئازاد کردنی باوکی دەکات.
ڤیچێنزۆ لاکوینتا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەکانی ئۆدێنیزی و یۆڤێنتوس بە توندی رەخنە لە جۆزێپێ کۆنتی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دەگرێت و داوای ئازاد کردنی باوکی لە زیندان دەکات.
بە بڕوای ئەم یاریزانە دۆخی ئێستای زیندانەکانی وڵاتەکەی بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر مەترسیدارە و ئەگەری تووشبوونی زیندانیان بە پەتاکە زۆر لە خەڵکانی ئاسایی زیاترە و حکومەتیش هیچ بایەخیان پێ نادات.
لە ساڵی 2018 لاکوینتا و باوکی پێکەوە دەستگیر کران، بە بیانۆی ئەوەی هاوکاری گروپەکانی مافیایان کردووە، یاریزانەکە تانەی لە بریارەکەدا و دەرکەوت ئەو هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ مافیاکان نیە، بەڵام لە ماڵی باوکی چەند جۆرە چەکێک دۆزرانەوە و دواتر دەرکەوت کە هاوکاری گروپەکان دەکات و بەم هۆیەوە 19 ساڵ زیندانی بۆ برایەوە.
لاكوینتای تهمهن 40 ساڵ، لهگهڵ ههڵبژاردهی ئیتاڵیا بهشداریی 40 یاری كردووه و 6 گۆڵی تۆمار كردووه، پێشتر مۆندیالی 2006ـی لهگهڵ ههڵبژاردهی ئیتاڵیا بردووهتهوه، له كاروانی وهرزشی خۆی تهنیا 12 یاری له چامپیۆنزلیگ كردووه و 4 گۆڵی تۆمار كردووه، 269 یاری له سێریا ئهی ئیتاڵیا كردووه و 89 گۆڵ و 21 ئاسیستی ههیه.
دواجار له 2013 له یانهی یوڤێنتۆس وازهێنانی له یاریكردن دا دوای ئهوهی له 108 یاری 40 گۆڵی بۆ خانمهپیرهكه تۆمار كرد بوو.
