تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا

تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 38 ساڵ دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانە.

بەمەش ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 311 کەس بەرزبووەوە، 132 کەس چارەسەرکراون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.