ئهنفلوەنزا نوێیه‌كه له پۆڵه‌نداش سه‌ری هه‌ڵدا
نەخۆشییەکی دیکە ترس دەخاتە دڵی ئەوروپییەکان
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
رۆژی 6ی نیسان ئه‌نفلوەنزای به‌رازی ئه‌فریكی، له كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی به‌راز له‌گوندی ویسكۆڤیس نزیك شاری بۆزنان-ی خۆرئاوای پۆڵه‌ندا سه‌ریهه‌ڵداوه.
ئه‌نفلوەنزای به‌رازی ئه‌فریكی، ڤایرۆسێكی كوشنده‌ی گیانله‌به‌ری به‌رازه و راسته‌وخۆ له‌نێو ئاژه‌ڵاندا یان له رێگه‌ی عه‌له‌فی ئاژه‌ڵانه‌وه بڵاودەبێتەوە. رۆژنامه‌ی گاردیان له ژماره‌ی دوێنێ 8ی نیسان ئاشكرایكردووه، ئه‌گه‌ر هەیە ئهنفلوەنزاکە بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی گاردیان، رۆژی 5ـی نیسان له كێڵگه‌یه‌كی به‌راز له شاری یونگیانگ-ی كه‌رتی تشوینگتشینگ-ی باشوری خۆرئاوای چین، نه‌خۆشییه‌كه بڵاوبۆته‌وه و به‌سه‌دان به‌رازی تێدا مردووه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار رۆژی 5ی نیسان له هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تی چین ترسی هه‌یه له‌وه‌ی كه نه‌خۆشی دووه‌م له چین سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی وای راده‌گه‌یه‌نێت كه گوژمێكی دیكه‌ی نه‌خۆشییه‌كی توندی تر هه‌یه.
له‌ساڵی 2020دا، ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره ئه‌نفلوەنزای به‌رازی ئه‌فریكی له پۆڵه‌ندا ده‌ركه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گونده‌ی ئه‌نفلوەنزای تێدا بڵاوبۆته‌وه، 150 كیلۆمه‌تر له سنووری ئه‌ڵمانیاوه دووره، بۆیه بۆته جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێی ئه‌ڵمانیا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بهرههمهێنهرەکانی ئه‌وروپا و خاوه‌نی 25 ملیۆن به‌رازه. ئەڵمانیا، له دوای ئیسپانیا به دووه‌م گەورە به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌راز دێت و زۆربه‌ی هاوردهكردنهكانیشی بۆ وڵاتانی چین و كۆریای باشور و ژاپۆن-ه.
ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا ترسیان له‌وه هه‌یه كه به‌هۆی به‌رازی كێوییه‌وه نه‌خۆشییه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ ناو به‌رازی كێڵگه‌كان و زیانێكی ئابووری كوشنده له ئه‌وروپا بدات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی كاروباری گونده‌كانی چین رایگه‌یاندووه كه هه‌فته‌ی پێشوو له هه‌شت ناوچه نه‌خۆشییه‌كه له‌نێو كێڵگه‌كانی به‌رازدا سه‌ری هه‌ڵداوه و بۆته هۆی مرداربوونه‌وه‌ی 738 بەراز. وتیشی: "له كه‌رتی كانسو له باكووری چین ئهنفلوەنزاکە له كێڵگه‌یه‌كی تر بڵاوبۆته‌وه له كۆی 110 به‌راز 67 یان مردوون".
H.J