سەرۆك بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پشتگیریی خۆی بۆ مستەفا كازمی راگەیاند

هیوای چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی عێراق دەخوازێت

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراوی حكومەتی عێراق كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ راسپاردنی مستەفا كازمی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەتی عێراق راگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

سەرۆك بارزانی هیوای خواست كە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لەیەكنزیكبوونەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق و دەروازەیەكیش بێت بۆ چارەسەربوونی كێشە و قەیرانەكانی عێراق.