ئهو كهسهی وایكرد مان سیتی ملیۆنان دۆلار لهدهست بدات ئازاد كرا
رۆی پینتۆ هاکەرە بەناونانگەکە پۆرتوگاڵیەکە ئازاد کرا
رۆی پینتۆ ئهو كهسهی كه بووه هۆی ئهوهی یانهی مانچێستهر سیتی له پاڵهوانێتییهكانی ئهورووپا سڕ بكات و دهستگیر كرا ئێستا ئازاد كراوه و به شێوهیهكی كاتی ڕهوانهی ماڵهوه كراوهتهوه.
رۆی پینتۆی پورتوگالی دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بە هاکردنی چەند ئیمەیلێک ئاشکرای کرد کە یانەی مانچێستەر سیتی یاسای دارایی خاوێنیان پێشێل کردووە، بووە هۆی ئەوەی کە یانە ئینگلیزیەکە لە دوو وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بێ بەش بکرێت، بەڵام دواتر پۆلیسی پۆلەندا کە ئەو هاکەرە لە وڵاتەکەیان بوو، بریاریدا دەستگیری بکات و ڕهوانهی پورتوگالیان كردهوه و زیندان كرا، بهڵام ئەمڕۆ دوای نزیکەی ساڵێک بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئازاد کرا و ناردوویانهتهوه ماڵهوه بۆ ئهوهی خۆی كهرهنتینه بكات.
پۆلیسی پۆلەندا رایگەیاندووە پینتۆی هاکەر بە مەرج ئازاد کراوە و لەمەودوا ناتوانێت لە ماڵەکەی خۆی بچێتە دەرەوە و هێڵەکانی ئەنتەرنێت و گواستنەوەش بۆی نییە بەکار بێنێت و ئەو هاکەرەش بەڵێنی بە پۆلیسداوە کە سەرجەم ئەو کەیسانەی کە هاکی کردوون رادەستیان بکات.
هاکەرە پۆرتوگاڵیەکە لە 2015ـەوە ئەو کاتەی فتبۆل لیکسی دامەزرا کاریان لەگەڵ دەکات و چەندین دۆسیەی گەندەڵی و لە یاسا دەرچوونی یاری پاک ئاشکرا کردووە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 70 ملیۆن بەڵگەی ئەم تاوانانەی ئاشکرا کردووە کە دەکاتە 3.4 ترابایت.