راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی بۆ رۆژنامەنووسان
ئاگادار دەکرێنەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی دۆزینەینەوەی حالەتەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان وە بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندکارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین، پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئەنجام بدەن لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان کە لە خوارەوە دیاریکراوە یان پەیوەندی بکەن بە هێلی گەرمی ژمارە 122 بەمەبەستی دڵنیابوون:
1. هەولێر • سەنتەری کۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند)
2. سلێمانی • سەنتەری ڕاوێژکاری کۆڕۆنا (علی ناجی)
3. دهۆك • سەنتەری ڕاوێژکاری هەناسە
4. هەلەبجە • نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی کیمیاوی
5. ڕاپەڕین • سەنتەری کۆنتڕۆلکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان
6. گەرمیان • نەخۆشخانەی گشتی کەلار.