وه‌زیری خوێندنی باڵا: خوێندنی ئه‌مساڵ نافه‌وتێت
دڵنیاییان دایه قوتابیان
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی زانكۆ و راگری په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاییان دایه قوتابیان كه خوێندنی ئه‌مساڵیان به فیڕۆ ناچێت.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌تا 2ی ئایار، ره‌وشی ته‌ندروستی ئاسایی نه‌بێته‌وه، له رێی سیستمی ئۆنلاینه‌وه بۆ پشتیوانی له خوێندنی قوتابیان ده‌ست ده‌كرێت به خوێندن.
ئه‌مڕۆش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، سه‌رۆكی زانكۆكان و راگری په‌یمانگه‌كان پشتیوانی‌یان له‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كرد.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا، ئارام محه‌مه‌د قادر رایگه‌یاند، قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز و کەسوکاری بەڕێزیان دڵنیا دەکەینەوە، کە خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆ ناچێت و زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان یەک دەنگ و یەک هەڵوێستن بۆ سەرخستنی پرۆسەى خوێندن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ت، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی سەرجەم زانکۆ و راگری پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ جەختیان کردەوە، پشتیوان دەبن بۆ دەربازکردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستمی خوێندنی ئەلیکترۆنی بە شیوازی (پاڵپشتکاری).