له پردێ پۆلیسێك و چه‌كدارێكی حه‌شد ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر ئافره‌تێكی خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت
خۆیان تاوانه‌كه‌یان به كامێرای مۆبایل تۆمار كردووه
K24 – كه‌ركووك:
ئافره‌تێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، كه دایكی منداڵێكه، له لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه، كه یه‌كێكیان پۆلیسی عێراقه و ئه‌وی دیكه‌یان سه‌ر به میلیشیای حه‌شدی شه‌عبییه له شارۆچكه‌ی پردێ ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌ر.
په‌یامنێری كوردستان24، سۆران كامه‌ران، سه‌ردانی ئه‌و ماڵه‌ی كردووه، كه تاوانی ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه. له نزیكه‌وه له ورده‌كاری رووداوه‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته خاوه‌نپێداویستییه تایبه‌ته، چه‌كداره‌كان، تاوانه‌كه‌یان به كامێرای مۆبایلی ده‌ستیان تۆمار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له‌لایان بمێنێته‌وه.
پۆلیسی پردێ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، كه به ڤیدیۆ له دیمه‌نی تاوانه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
بەڕێوبەری ناحیەی پردێ، عەبدولموتەلیب نەجمەدین، تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئەو کەسانەی دەستیان لە تاوانه‌كه هه‌بووه، دەستگیرکراون. چەند رۆژێکی دیکە دادگای دەکرێن، به‌ڵام زانیاری زیاتری له باره‌ی دۆسییه‌ی تاوانه‌كه و ئه‌و مادده‌یه‌ی دۆسییه‌ی پێ كراوه‌ته‌وه بۆ چه‌كداره‌كان نه‌خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 كه له سه‌رچاوه‌ی نزیك له تاوانه‌كه ده‌ستیكه‌وتووه، یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه، كه له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ناوی "ئ.ر" كارمەندی پۆلیسی ئامادەی (سریة الاقتحام - قوة الواجب)ـی کەرکووکە و به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد نییه. دانیشتووی گەڕەکی (بەری ناوەند - ؤرطه يەخه)ـی ناحیەی پردێیە.
دووه‌م ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه، (ئ. م. ش.) چەکداری میلیشیاکانی حەشدی تورکمانی پردێیه و دانیشتووی ناحییەی پردێیە.