24 کاتژمێر مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵەکانیان
وەزارەتی ناوخۆ 24 کاتژمێر دەدات بەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە لای خێزانەکانیان
K24 – ههولێر:
لەگەڵ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ، وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی لە خێزانەکانیان دابڕاون لە هەرێمی کوردستان، دەتوانن لە ماوەی 24 کاتژمێر، بگەڕێنەوە پارێزگاکانی خۆیان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەو، تا کاتژمێر 12ـی سبەی شەو، هاووڵاتیان بە بەکارهێنانی کارتی زانیاری ئەو شوێنەی بۆی دەچن، دەتوانن هاتووچۆ بکەن.
دەقی رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆ:

وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتووچۆی تا 16/04/2020 درێژکردەوە و داواش دەکات هاووڵاتیان پێوەی پابەند بن، دەنا بەگوێرەی یاسا سزا دەدرێن.