به فه‌رمی پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌شایه‌وه
له ساڵی 2014 له یاری نێوان ریال مه‌درید و مان یونایتد 109 هه‌زار هانده‌ر ئاماده بوو
رێكخه‌رانی جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانان له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆیان رایانگه‌یاند به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له‌م ساڵدا ئه‌نجام نادرێت.
سه‌رپه‌رشتیارانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له راپۆرتێكدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و به‌ڵام بۆ ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
جامی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه له 2013 له وڵاتی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڕێوه‌چوو، دواتر له به‌شێك له وڵاته‌كانی دیكه‌ش له نێوان مانگی هه‌شت و نۆی هه‌ر ساڵێك ئه‌نجام ده‌درا، له ڕووی ئاماده‌بووانی هانده‌ران و بارزگانی ساڵانه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كرد.
له 2014 له یاری نێوان ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتد كه له جامی پاڵه‌وانان له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو 109 هه‌زار هانده‌ر له یاریگه ئاماده‌بوو ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ریكۆردی مێژوویی بوو كه پێشتر له یاری هیچ یانه‌یه‌ك ژماره هانده‌ران نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته، له یارییه‌كه‌دا یانه ئینگلیزییه‌كه 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی له شاهانه‌كانی مه‌درید برده‌وه.
جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانان كه 7 ساڵه له چه‌ند وڵاتێكی جیاواز ده‌كرێت، دوایینجار له 2019 یانه‌ی بێنفكای پورتوگالی نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام یانه‌ی ریال مه‌درید خاوه‌نی زۆرترین جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه كه سێ‌جار بۆته پاڵه‌وان، له پله‌ی دووه‌میش پاریس سانجێرمان دێت كه دوو جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له‌م یانانه‌ش جارێك بوونه‌ته پاڵه‌وان: (بارسێلۆنا، مانچێسته‌ر یونایتد، یوڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان، تۆتێنهام و بێنفیكا).
