جێگری سه‌رۆكی بارسێلۆنا: به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی بارتۆمیۆم له‌ده‌ستی دایه
"چاوه‌ڕوانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن"
جێگری سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌ڵگه‌ی دروستی هه‌یه كه سه‌رۆكی یانه‌كه و چه‌ند كه‌سێكی تر پاره‌ی خه‌زێنه‌ی یانه‌كه ده‌دزن و ده‌شڵێت: له‌به‌رده‌م دادگا به‌ڵگه‌كانم ده‌خه‌مه ڕوو.
ئیملی رۆسواد پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو هاوشانی پێنج به‌رپرسی دیكه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش یازده‌یه‌مین كه‌سه له‌وه‌ته‌ی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ بووه‌ته سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا.
نوێترین ئه‌ندامانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بارسێلۆنا پێكهاتوون له‌مانه‌ی خواره‌وه:
ـ جێگری سه‌رۆكی ده‌سته راستی بارتۆمیۆ
ـ سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئابووری
ـ جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئابووری
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستن و كۆنترۆڵكردن
ـ سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
ئیمیلی رۆسواد له لێداونێكدا كه بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌سته كه بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌كه دزی بۆ كۆمپانیایه‌كانی كردووه و دۆخی یانه‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه.
رۆسواد ده‌شڵێت: ئێستا كاتی ئه‌وه نییه لێره شته‌كان له‌وه زیاتر روون بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو چاوه‌ڕێم بكه‌ن له دادگا.
رۆسواد ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر بارتۆمیۆ رێگری نه‌كردبا ده‌مانتوانی دۆخی بارسێلۆنا له‌م شه‌ش ساڵه زۆر باشتر بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی دۆخی یانه‌كه به‌ره‌و خراپ رۆیشتووه.
ئیمیلی رۆسواد بازرگانێكی كه‌ته‌لۆنییه و له ساڵی 1966 له شاری بارسێلۆنا له دایكبووه، 33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیایه‌كی كاره‌بای دامه‌زراند كه ئه‌وكات ئه‌م كاره مه‌حاڵ بوو، به‌ڵام ئه‌م پیاوه كردی و بووه یه‌كه‌مین كه‌س له ئیسپانیا ئه‌م كۆمپانیایه له بواری وزه و كاره‌با دامه‌زرێنێت كه ساڵانه داهاته‌كه‌ی 400 ملیۆن یۆرۆیه.
رۆسواد له 2015 بووه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی بارسێلۆنا و دواتر به جێگری سه‌رۆكی بارسێلۆنا هه‌ڵبژێردرا.
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی 57 ساڵان، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014 له شوێنی ساندرۆ رۆسێل به سه‌رۆكی نوێی بارسێلۆنا هه‌ڵبژێردرا، پێشتریش له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خوان لاپۆرتا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی بارسێلۆنا بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌كه‌ش بووه.
