یاریزانێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی كوژرا
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه: ئه‌م یاریزانه یه‌كێك بوو له به‌ڕه‌وشترین یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی
ئیدوین ئیسپینۆزای ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ی یانه‌ی گوایاكیلی ئیكوادۆر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا.
كارلۆس فرانك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی گوایاكیلی ئیكوادۆر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی sportsfindingـى ئینگلیزی بڵاوبووه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئیدوین ئیسپنۆزا له باشووری شاری ترینیتارای ئیكوادۆر كه ناوچه‌یه‌كی میللییه به‌هه‌ڵه ته‌قه‌ی لێكراوه و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی كوژراوه.
فرانكۆ ده‌شڵێـت: ئێسپینۆزا ته‌مه‌نی 12 ساڵ بوو كاتێك ناسیومه، ئه‌و زۆر به ڕه‌وشت و رێزدار بوو، هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه، ئه‌م ماوه‌یه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه و راهێنانیشی كردووه، كاتێك دێته به‌ر ده‌رگا به هه‌ڵه ده‌كوژرێت.
ئسپینۆزا ئه‌م وه‌رزه وه‌ك ناوه‌راستكارێكی یانه‌كه‌ی رۆڵێكی گه‌وره‌ی له گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ ریزبه‌ندی پێنجه‌می خولی نایابی ئیكوادۆری بینیوه و به جیاوازی ته‌نیا 4 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه دوورن.

