سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەخۆشخانەی جێهێشت
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەخۆشخانەی جێهێشت
K24 – ههولێر:
دوای مانەوە بۆ چەند رۆژێک لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیی، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەخۆشخانەی جێهێشت.
حکومەتی بەریتانیا بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران نەخۆشخانەی جێهێشتووە، بەڵام بەمزوانە دەست بەکارەکانی ناکاتەوە چونکە هێشتا بە تەواوی چاکنەبووەتەوە.
سێشەممەی رابردوو، بەهۆی تێکچوونی تەندروستی وەک تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆریس جۆنسن، گەیندرایە نەخۆشخانە و خرایە ژێر چاودێریی، دواتر راگەیەندرا، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بە شێوەیەکی کاتی ئەرکی بەڕێوەبردنی وڵات دەگرێتە ئەستۆ.