وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی راگه‌یاند

نوێترین ئامار

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (12ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020)، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (48)ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەشتە (330) تووشبوو،  لەناویاندا (4) مردن هەیە و (149) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (48)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6932) هاووڵاتی بوون لە (32) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1226) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (712) لە هەولێر، (47) لە سلێمانی، (392) لە دهۆك، (٤٨) لە هەڵەبجە، (9) لە گەرمیان، (18) لە راپەرین، وە (5706) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (101) هاووڵاتی.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1002) پشکنین ئەنجام دراوە، (512) هەولێر، (184) سلێمانی، (306) دهۆك.

ئەنجام (5) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

* پارێزگای هەولێر (1) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (27) ساڵ کە دانیشتووی شاری هەولێرە و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.

* پارێزگای سلێمانی (4) پۆزەتیڤ، (3) ئافرەت تەمەنیان (25)، (20)، (15) ساڵ کە دوو لەوان دانیشتووی شاری سلێمانین و یەکیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و پیاوێك تەمەن (25) ساڵ کە دانیشتووی  قەزای بازیانە، و هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (330) تووشبوو،  لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (149) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

12ی نیسانی2020