كوردستان24 ده‌قی رێنماییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی شوێنكاره‌كانی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌

رێنماییه‌كان ئه‌مانه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەھاوبەشەکان کۆبوەوە دەربارەی رێنمایی و رێوشوێنەکانی تایبەت بەکردنەوەی بەشێکی تر لەو دوکان و شوێنانەی کە پەیوەندیدارن بە ژیانی رۆژانەی ھاووڵاتیان، رایگەیاند: ھێشتا مەترسی کۆرۆنا نەڕەویوەتەوەو رۆژانە حاڵەتی نوێی تۆمار دەکرێت.

گوتیشی: بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان بڕیارو رێوشوێنەکانی خۆپارێزی  و بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی بەردەوام دەبن.

روونیشیكرده‌وه‌، قائیمقامیەتی سلێمانی رێنماییەکانی تایبەت بەکردنەوەی بەشێکی تر لە شوێنەکان بڵاو دەکاتەوە و لە سبەینێوە بە پێی ئەو مەرج و رێنماییانە رێگە بەکارکردنیان دەدرێت.  

رێنمایی كردنه‌وه‌ی كه‌بابخانه‌  و گۆشت و مریشكی برژاو

1-  ته‌نها رێگه‌ به‌وشوێنانه‌ ده‌درێت‌ مۆڵه‌تی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌بێت.

2-  ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه‌ ئیش ده‌كه‌ن، پێویسته‌ ناسنامه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌ستكێش، كڵاو، صه‌درییه‌ و ده‌مامك.

3-  پێویسته‌ رۆژانه‌ سێجار كاری پاكژكردنه‌وه‌ (تعقیم) بۆ دوكانه‌كان بكرێت به‌ ده‌رمانی (ڤێركۆن) له‌ كاته‌كانی به‌یانیان كاتی كردنه‌وه‌ی، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن.

4-  پێویسته‌ شوێنه‌كه‌ی به‌رده‌وام كاره‌بای هه‌بێت.

5-  ته‌نها رێگه‌ به‌ به‌كارهێنانی ئه‌و گۆشت و كه‌باب و مریشكانه‌‌ ده‌درێت كه‌ سه‌رچاوه‌ی كڕینی دیاربێت و پشكنینی بۆ كرابێت له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌.

6-  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كڕیار بچێته‌ ناو دوكانه‌كه‌وه‌، دوكانداره‌كه‌ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م دوكانه‌ دابنێت بۆ رێگری كردن.

7-  له‌م كاته‌دا ته‌نها ئه‌و دوكانانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندایه‌ و ئه‌و دوكانانه‌ی له‌سه‌نته‌ری شاردان ناكرێنه‌وه‌.

8-  كه‌سێكی تایبه‌ت دابنرێت بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ و پێدانی گۆشت و كه‌باب و مریشك به‌ كڕیاره‌كان.

9-  به‌هیچ شێوه‌یك رێگه‌ نادرێت هاوڵاتی چاوه‌ڕێی برژاندنی گۆشت و كه‌باب و مریشك بكات به‌ڵكو ته‌نها به‌شێوه‌یی دلیڤه‌ری ده‌بێت.

10-     سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌. 

رێنمایی كردنه‌وه‌ی كارگه‌كانی خوارده‌مه‌نی ئاماده‌كراو

1-  ته‌نها رێگه‌ به‌وشوێنانه‌ ده‌درێت‌ مۆڵه‌تی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌بێت.

2-  ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه‌ ئیش ده‌كه‌ن، پێویسته‌ ناسنامه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌ستكێش، كڵاو، جلوبه‌رگی خۆپارێزی‌ و ده‌مامك.

3-  پێویسته‌ رۆژانه‌ سێجار كاری پاكژكردنه‌وه‌ (تعقیم) بۆ كارگه‌كان بكرێت به‌ ده‌رمانی (ڤێركۆن) له‌ كاته‌كانی به‌یانیان كاتی كردنه‌وه‌ی، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن.

4-  پێویسته‌ شوێنه‌كه‌ی به‌رده‌وام كاره‌بای هه‌بێت، سه‌رجه‌م خوارده‌مه‌نیه‌كان له‌ پله‌ی ساردی پێویست دابنرێت.

5-  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كڕیار بچێته‌ ناو كارگه‌كانه‌وه و‌ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م كارگه‌كه‌دا‌ دابنرێت بۆ رێگری كردن.

6-  له‌م كاته‌دا ته‌نها ئه‌و كارگه‌‌ ده‌كرێته‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندایه‌ و ئه‌و كارگانه‌ی له‌سه‌نته‌ری شاردان ناكرێنه‌وه‌.

7-  كه‌سێكی تایبه‌ت دابنرێت بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ و پێدانی خۆراكی ئاماده‌كراو به‌ كڕیاره‌كان، واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی ده‌كه‌ن نابێت هیچ به‌ركه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كڕیار هه‌بێت.

8-  به‌هیچ شێوه‌یك رێگه‌ نادرێت هاوڵاتی چاوه‌ڕێی ئاماده‌كراو بكات به‌ڵكو ته‌نها به‌شێوه‌یی دلیڤه‌ری ده‌بێت.

9-  پێویست ئه‌و گۆشتانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن سه‌رچاوه‌ی دیاربێت و پشكنینی بۆ كرابێت له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.

10- پێویسته‌ ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ كارگه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن كه‌م بكرێته‌وه‌ و دوری نێوانیان له‌ سێ مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و كه‌مترین به‌ریه‌كه‌وتن هه‌بێت له‌ نێوانیاندا. ‌

11-كاتی كاركردن له‌ سه‌عات (8)ی به‌یانیه‌وه‌ بۆ (5)ی ئێواره‌یه‌.

12- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

رێنمایی بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌رتاشخانه‌كان له‌شاری سلێمانی

1-  ته‌نها رێگه‌ به‌و سه‌رتاشخانه‌ ده‌درێت له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندان‌، واته‌ سه‌رتاشخانه‌كانی ناوبازاڕ و سه‌نته‌ری شار ناگرێته‌وه‌.

2-  پێویسته ئه‌و سه‌رتاشخانانه‌ی ده‌كرێنه‌وه‌‌ پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له‌‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و سه‌دریه بن‌.

3-  رۆژانه‌ سێجار (به‌یانیان كاتی كردنه‌وه‌، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن) دوكانه‌كه‌ی به‌ مادده‌ی پاكژكردنه‌وه‌‌ (تعقیم) خاوێن بكرێته‌وه‌.

4-  رێگری له‌ دانیشتن و كۆبونه‌وه‌ بگیرێت له‌دوكانه‌كاندا، له‌سه‌رتاشخانه‌یه‌كدا یه‌ك كورسی دابنرێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ری چاكده‌كرێت و كورسی دانیشتن ومیوانداری دانه‌نرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ داده‌خرێت.

5-  پێویسته‌ گوێزانی سه‌فه‌ری به‌كاربهێنرێت، شفره (كافرمان)‌ و په‌ت و پاكردنه‌وه‌ی ده‌موچاو (مه‌ساج) رێگه‌پێنه‌دراوه‌.

6-  هاوڵاتی به‌پێی ئه‌وكاته‌ی سه‌رتاشخانه‌كه‌ كاتی بۆ داده‌نێت سه‌ردانی بكات، واته‌ كاته‌كان دیاریكراوبن.

7-  ‌پێوسته‌ هاوڵاتی به‌ ده‌ستكێش و ده‌مامكه‌وه‌ بچنه‌ سه‌رتاشخانه‌كان‌.

8-  كاتی كاركردن له‌ سه‌رتاشخانه‌كاندا (8)ی به‌یانی بۆ (5)ی ئێواره‌یه‌.

9-  ته‌نها رێگه‌ به‌ به‌كارهێنانی خاولی سه‌فه‌ری ده‌درێت.

10- پێویسته‌ به‌ هه‌مان نرخی پێشو كاربكه‌ن و نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتی گران نه‌كه‌ن.

11- پێویسته‌ پاش هه‌ر سه‌رچاككردنێك، ئامێر و پێداویستی به‌كارهێنراو به‌ ماده‌ی كحول پاكژ بكرێته‌وه‌.

12-  سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌. 

رێنمایی كردنه‌وه‌ی دوكانی ماسی فرۆشی و شوێنه‌كانی برژاندنی ماسی

1-  ته‌نها رێگه‌ به‌وشوێنانه‌ ده‌درێت‌ مۆڵه‌تی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌بێت.

2-  ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه‌ ئیش ده‌كه‌ن، پێویسته‌ ناسنامه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌ستكێش، كڵاو، جلوبه‌رگی خۆپارێزی‌ و ده‌مامك.

3-  پێویسته‌ رۆژانه‌ سێجار كاری پاكژكردنه‌وه‌ (تعقیم) بۆ دوكانه‌كان بكرێت به‌ ده‌رمانی (ڤێركۆن) له‌ كاته‌كانی به‌یانیان كاتی كردنه‌وه‌ی، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن.

4-  پێویسته‌ شوێنه‌كه‌ی به‌رده‌وام كاره‌بای هه‌بێت.

5-  ته‌نها رێگه‌ به‌فرۆشتنی ئه‌و ماسیانه‌ ده‌درێت كه‌ سه‌رچاوه‌ی كڕینی دیاربێت.

6-  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كڕیار بچێته‌ ناو دوكانی ماسی فرۆشیه‌كه‌وه‌، دوكانداره‌كه‌ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م دوكانه‌ دابنێت بۆ رێگری كردن.

7-  له‌م كاته‌دا ته‌نها ئه‌و دوكانانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندایه‌ و ئه‌و دوكانانه‌ی له‌سه‌نته‌ری شاردان ناكرێنه‌وه‌.

8-  كه‌سێكی تایبه‌ت دابنرێت بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ و پێدانی ماسی به‌ كڕیاره‌كان، واته‌ ئه‌و كه‌سی كاری پاكردنی ماسی و پارچه‌كردنی ده‌كات نابێت هیچ به‌ركه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كڕیار هه‌بێت.

9-  ئه‌و پاشماوه‌ی له‌ پاكردنی ماسیه‌كه‌ په‌یدا ده‌بێت پێویسته‌ له‌ سه‌تڵێكی تایبه‌ت دابنرێت و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له‌ناوببرێت.

10- به‌هیچ شێوه‌یك رێگه‌ نادرێت هاوڵاتی چاوه‌ڕێی برژاندنی ماسییه‌كه‌ی بكات به‌ڵكو ته‌نها به‌شێوه‌یی دلیڤه‌ری ده‌بێت.

11- كاتی كاركردن له‌ سه‌عات (8)ی به‌یانیه‌وه‌ بۆ (5)ی ئێواره‌یه‌.

12- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌. 

رێنمایی كردنه‌وه‌ی شوێنی ئوتوی هه‌ڵمی 

1-  ته‌نها ئه‌و شوێنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندان و ناكه‌ونه‌ سه‌رنته‌ری شار و ناوبازاڕ

2-  پێویسته‌ پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی بێت له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

3-  به‌ده‌سكێش و ده‌مامكه‌وه‌ كاربكرێت.

4-  كاتی كاركردن له‌ سه‌عات (8)ی به‌یانیه‌وه‌ بۆ (5)ی ئێواره‌یه‌.

5-  دانانی به‌ربه‌ست بۆ رێگری كردن له‌ هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆناو شوێنه‌كه‌.

6-  به‌هه‌مان نرخ كاربكرێت و هیچ نرخێك له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد نه‌كرێت.

7-  سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌. 

رێنمایی بۆ كردنه‌وه‌ی وه‌رشه‌ی چاككردنه‌وه‌ی مۆبایل و فرۆشتنی پێداویستیه‌كانی مۆبایل 

1-  ته‌نها ئه‌و شوێنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندان، واته‌ شوێنه‌كانی ناو‌ سه‌رنته‌ری شار و ناو بازاڕ ناگرێته‌وه‌.

2-  هه‌ر شوێنێك پێداویستی مۆبایل بفرۆشێت نابێت كاری په‌ڕاوگه‌ و فرتركۆپی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات، یان هه‌ر كارێكی دیكه‌.

3-  پێویسته‌ له‌یه‌ك كاتدا ته‌نها كار بۆ یه‌ك كه‌س بكرێت و قه‌ره‌باڵغی و كۆبونه‌وه‌ نه‌كرێت له‌ شوێنه‌كه‌دا.

4-  پێویسته‌ له‌كاتی كاركردندا ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنرێت.

5-  كاتێك هاوڵاتی سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌ ده‌كات پێویسته‌ ده‌ستكێش و ده‌مامكی به‌كارهێنابێت.

6-  كاتی كاركردن له‌ سه‌عات (8)ی به‌یانیه‌وه‌ بۆ (5)ی ئێواره‌یه‌.

7-  پێویسته‌ رۆژانه‌ سێجار (به‌یانیان كاتی كردنه‌وه‌، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن) شوێنه‌كه‌ی پاكژ (معقم) بكاته‌وه‌.

8-  سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌. 

رێنمایی بۆ كردنه‌وه‌ی وه‌رشه‌ی چاككردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت و داتاكردنه‌وه‌ 

1-  ته‌نها ئه‌و شوێنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندان، واته‌ شوێنه‌كانی ناو‌ سه‌رنته‌ری شار و ناو بازاڕ ناگرێته‌وه‌.

2-  پێویسته‌ له‌یه‌ك كاتدا ته‌نها كار بۆ یه‌ك كه‌س بكرێت و قه‌ره‌باڵغی و كۆبونه‌وه‌ نه‌كرێت له‌ شوێنه‌كه‌دا.

3-  پێویسته‌ له‌كاتی كاركردندا ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنرێت.

4-  كاتێك هاوڵاتی سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌ ده‌كات پێویسته‌ ده‌ستكێش و ده‌مامكی به‌كارهێنابێت.

5-  كاتی كاركردن له‌ سه‌عات (8)ی به‌یانیه‌وه‌ بۆ (5)ی ئێواره‌یه‌.

6-  پێویسته‌ رۆژانه‌ دوجار (به‌یانیان كاتی كردنه‌وه‌، ئێواران كاتی داخستن) شوێنه‌كه‌ی پاكژ (معقم) بكاته‌وه‌.

7-  سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌. 

رێنمایی شوێنی كردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل (رۆنگۆڕ و په‌نچه‌رچی) له‌ سنوری قه‌زای مه‌ڵبه‌ند 

1-  ته‌نها ئه‌و رۆنگۆڕ و په‌نچه‌رچیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندان، واته‌ رۆنگۆڕ و په‌نچه‌ر چییه‌كانی ناوبازاڕ و سه‌نته‌ری شار و ئه‌م شوێنانه‌ ناگرێته‌وه‌ (سه‌ركارێز، سه‌رشه‌قام، ئیبراهیم پاشا و ناوچه‌ی پیشه‌سازی  یه‌ك و دوو).

2-  پێویسته‌ خزمه‌تگوزاری ته‌نها بۆ یه‌ك ئۆتۆمبێل بكرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی دور بوه‌ستێت و ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنێت.

3-  پێویسته‌ كارمه‌نده‌كان ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن له‌كاتی كاركردندا.

4-  كاتی كاركردن له‌م شوێنه‌دا له‌ (8)ی به‌یانی تا (5)ی ئێواره‌یه‌.

5-  سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌. 

رێنمایی بۆ كردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی خانوبه‌ره‌ (ئاو و كاره‌با)‌