نوێترین په‌یامی مێسی له باره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی پاڵه‌وانی ونن
مێسی په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا سووپاسی پزیشكه‌كانی جیهان ده‌كات و به پاڵه‌وانی ون وه‌سفیان ده‌كات.
لیۆنێل مێسی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام، وێنه‌ی پزیشكێكی داناوه له كاتی رزگاركردنی دایكێكی دووگیان و نووسیویه‌تی: زۆر سووپاسی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كان به‌ڵام چاودێری ئافره‌تانی دووگیان ده‌كه‌ن و منداڵ وكۆرپه‌كانمان رزگار ده‌كه‌ن.
مێسی ده‌شڵێت: دوێنێ كاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پزیشكانی ته‌ندروستی كۆتایی هات كه هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه هاوشانی رێكخراوی یونسێف كار بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌مه‌وێت زۆر سووپاسیان بكه‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌یكه‌ن.
لیۆنێل مێسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پزیشكه‌كان سه‌رباز و پاڵه‌وانی ونن، شه‌و و رۆژ له دووری خێزانه‌كانیان به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی ئێمه له ماڵه‌وه بپارێزن.
.jpg)