7 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەڵەبجە چاكبوونەوە
رەوانەی ماڵەوە كرانەوە
K24 - ھەڵەبجە
حەوت كەسی دیكەی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە چاكبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: "حەوت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبوونەوەو رەوانەی ماڵەوە كرانەوە".
كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە ھەڵەبجە 20 كەسە و تائێستا 8 كەسیان چاكبوونەتەوە.