له ده‌ربه‌ندیخان كه‌سێكی دیكه تووشی كۆرۆنا بوو
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، یەک تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و حاڵه‌ته پیاوێکی تەمەن 65 ساڵە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.