لە ماسکی ژێر ئاوەوە بۆ ئامێری هەناسەی دەستکرد
كۆمپانیایهكی فهرهنسی به رێككهوت دهبێته سیمبۆلی بهرهنگاربوونهوه كۆرۆنا
K24 – هۆڵەندا:
گەورەترین کێشەی چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید 19 لە نەخۆشخانەکاندا کەمی ئامێری هەناسەدانی دەستکردبوو، بهڵام كۆمپانیایهكی وهرزشی فهرهنسی كێشهكهی چارهسهركردووه.
دێکاتلۆن (کۆمپانیایەکی فەرەنسی بەرهەمهێنان و بازاڕێکی گەورەی جیهانی کەلوپەلی وەرزشییە) بەرێکەوت و بێ پلان بووە بە یەکێك لە سیمبۆلەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەپێناو رزگارکردنی نەخۆش و ئەو پزیشک و کارمەندانەی لە ریزی پێشەوەی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاردەکەن.
كۆمپانیاكه پێشتر ماسکی (Easybreath) بەرهەمهێنابوو بۆ ئەو کەسانەی دەچوونە ژێر ئاوەوە، زۆر سادەتر و بچووکتر لەو ماسکانەی پێشتر بەکاردەهاتن.
کلاودیۆ مانزۆنی، بەڕێوەبەری بارزگانی ئەلیکترۆنی و پەیوەندییەکانی دێکاتلۆن دەڵێت: "لەمانگی شوبات، هەستمانکرد زۆرترین داواکاریمان لە هەموو لایەکەوە بۆ دێت بۆ کڕینی ئەو ماسکانە، بۆ ئێمە بووە جێی پرسیار و هێشتا وەرزی هاوین و مەلەکردن دەستی پێنەکردووە و ئەو هەموو داواکارییە بۆ؟ تا رۆژێک لە کۆمپانیای ئیسیننۆڤا (تایبەتە بە داهێنان و گۆڕانکاری ئامێرەکان) پەیوەندیمان پێوەکرا، کە ئەوان دەتوانن گۆڕانکاریی بەسەر شێوازی کارکردنی ماسکەکەدا بکەن و بیخەنە خزمەت کەرتی تەندروستی و هاوکارێکی باش دەبێت بۆ ئەو قەیرانە".
مانزۆنی دەشڵێت: "بڕیارماندا 10 هەزار ماسک بێبەرامبەر ببەخشین بەو کۆمپانیایە و خۆشبەختانە لە ماوەیەکی دیاریکراودا توانیان گۆڕانکاری ئەندازیاری تێدا بکرێت و ئێستە لە نەخۆشخانەکان بۆ نەخۆش و پزیشکەکانیش بەکار دەهێندرێن و جێگرەوەیەکی باشی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد و پاراستنیشە".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)