"راستی گەرانەوەی کریستیانۆ بۆ ریاڵ مەدرید ئاشکرا ده‌بێت"
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید؟
رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌ده‌نه‌وه كه میدیاكانی ئیسپانیا له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ مه‌درید دروستیان كرد بوو، باسیان له‌وه كرد بوو كه له‌م هاوینه‌دا ره‌نگه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بۆ قه‌ڵای سپی بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15 نیسانی 2020، ماڵپەری کاڵچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی رایگەیاند کەوا كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ وەرزی داهاتوو هەر لە ریزی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دەمێنێتەوە، چونکە لە ئێستادا یانەی ریاڵ مەدرید لە توانایدا نییە مووچەیەکی لەو شێوەیە بەو یاریزانە بدات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: له ئێستادا کریستیانۆ رۆناڵدۆ مووچەکەی لە یانەی یۆڤێنتۆس ٣١ ملیۆن یۆرۆیە، ریال مه‌درید نایه‌وێت له‌م قه‌یرانه‌دا ئه‌م مووچه‌یه بداته یاریزانێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵی وه‌كو كریستیانۆ رۆناڵدۆ، بۆیه به دڵنیاییه‌وه به‌بێ هیچ گومانێك كریستیانۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌ر له یوڤێنتۆس ده‌مێنێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كریستیانۆ گۆڵكاری مێژوویی ریال مه‌دریده‌وه و پێشتر له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆسیش له كۆی 75 یاری 53 گۆڵ و 14 ئاسیستی هه‌یه.
ئاماده‌كردنی: سۆلین سلێمان