له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ته‌نیا ئه‌م پیاوه قازانجی كردووه
تا دێت ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت
K24 - مینیۆستا – ئه‌مه‌ریكا:
پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی جیهان، ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت. له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانه‌وه له سه‌رده‌می كۆرۆنا ده‌چێته پله‌ی یه‌كه‌م.
له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی به‌كاربه‌رانی كه‌لوپه‌ل له‌ماڵه‌وه یاخود كڕیاره‌كان له‌ماڵه‌وه، زیاتر پشت به كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن-ی (جێفری بریستۆن بیزۆس) ده‌به‌ستن بۆ ده‌ستكه‌وتنی كه‌لوپه‌له‌كانی رۆژانه‌یان.
پێگه‌ی فۆرچن-ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه پشكی فرۆشتنه‌كانی كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن تا رۆژی 15ی نیسان 5.3% له‌سه‌ر ئاستی پێوانه‌ی زیادیكردووه و زیاتریش ئه‌كات ئه‌گه‌ر په‌تای كۆرۆنا به‌رده‌وام بێت. به‌مه‌ش سه‌روه‌تی جێف بیزۆس گه‌یشته 138 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
به‌م هه‌نگاوه جێف بیزۆس، سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكی و خاوه‌نی كۆمپانیای میدیایی، بووه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان و پله‌ی یه‌كه‌می له بێل گێتس –ی به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت-ی سه‌نده‌وه و كردی به دووه‌م.
په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆس ته‌وژمی ئابوری جیهانی وه‌ستاندووه و وایكردووه نزیكه‌ی 17 ملیۆن ئه‌مریكی بێكاربن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ندین سه‌رمایه‌داریشی هه‌ڵكشاندووه.
به‌پێی پێگه‌ی فۆرچن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیزۆس و ژماره‌یه‌ك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ته‌كنۆلۆژیا هاوكاری بانكه‌كان ده‌كه‌ن له كه‌وتن بیانپارێزن. به‌ڵام 500 ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی دنیا 553 ملیار دۆلار زیانیان به‌ركه‌وتووه.
وێرای زیانه‌كان، (مات مالی) گه‌وره شیكه‌ره‌وه‌ی ستراتیژی سه‌ره‌كی بازاڕی میلله‌ر تاباك ده‌ڵێت: "پێویست ناكات ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نائارام و تووشی دڵه‌ڕاوكێ بن، جیهان به‌و شێوه‌یه ناڕوات كه بیری لێده‌كرێته‌وه".
پێگه‌كه نووسیویه‌تی، كۆمپانیاكانی بیمه‌ی ته‌ندروستی و خۆراك و پێداویستییه‌كان بازدانی گه‌وره‌یان ناوه لهسهروهتهكانیان، به‌ڵام زه‌ره‌رمه‌ندانی گه‌وره ئه‌و كۆمپانیایانه‌ن كه به كه‌رتی وزه و نه‌وته‌وه سه‌رقاڵن.
جێف بیزۆس له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا 24 ملیار دۆلار چووه‌ته سه‌ر سه‌روه‌ته‌كه‌ی، به‌مه‌ش سه‌روه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته 138 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌شی 8 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار چووه‌ته سه‌ر سه‌روه‌ته‌كه‌ی كه 4%ی پشكی ئه‌مه‌زۆنی هه‌یه و ئه‌ویش سهرهوهتهكهی بوو به 43 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار. كه ئێستا ماكینزی بیزۆس خێزانی جێف بیزۆس بوو به 18 مین كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ند له جیهاندا.
شانبه‌شانی بیزۆس و ژنه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئه‌مریكییانه‌ی دیكه كه سه‌روه‌ته‌كه‌یان زیادی كردووه ئه‌مانه‌ن:
* خێزانی واڵمارت، كه خاوه‌نی كۆمپانیای واڵمارت-ن. كۆی سه‌روه‌ته‌كه‌یان به‌رێژه‌ی 5% له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ڤایرۆس زیادیكرد و سه‌روه‌ته‌كه‌یان بوو به 169ملیار دۆلار كه پشكی ئه‌لێس والتۆن، جێم واڵتۆن و رۆب واڵتۆن-ی نه‌وه‌ی واڵمارتن و ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانن له جیهاندا.
* ئیلۆن ماسك به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای تێسلا سه‌روه‌ته‌كه‌ی 10 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار زیادیكردووه. جگه له بیزۆس، له‌هه‌موو كه‌س زیاتر سه‌روه‌ته‌كه‌ی زیادیكردووه.
* ئیریك س یوان به‌رێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای زووم ڤیدیۆ كۆمینیوكه‌یشن، سه‌روه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ڤایرۆس 4 ملیار و 700 ملیۆن زیادیكردووه.