كیكی سێتیێن: مێسی بارسێلۆنای خۆشده‌وێت له پێناو پاڕه ناڕوات
كیكی: بارسێلۆنا به‌ره‌و ژینگه‌یه‌كی هێمن هه‌نگاو ده‌نێت
کیکی سێتیێن راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مێسی له بارسێلۆنا ناڕوات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌ك تووشی قه‌یرانی دارایی زیاتریش بێت.
ئەمرۆ چوارشەمە 16 نیسانی 2020، كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه کە بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی کەوا رووبەرووی یانەکەیان بووه‌تەوە وای لە لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌كه نەکردووە کە کەتەلۆنیا بەجێبێڵێت.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی SPORT3ـی ئیسپانیا دەربارەی چوونی مێسی بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان كیكی گوتی: هیچ پێم وانییە کەوا هەتا ئەگەر هەر چییەکیش رووبدات وا لە مێسی بکات بیر لە جیهێشتنی ئەو یانەیە بکاتەوە و من دڵنیام هەر دەگەرێتەوە کامب نوو.
یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستادا رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی كارگێری و دارایی بووه‌ته‌وه، تا ئێستا ٦ کەس لە کارگێری یانەكه دەستیان لە کارکێشاوەتەوە.
له‌مباره‌یه‌وه كیكی گوتیشی: ئەمە شتێکی ئاساییە بەسەر هەموو یانەیەکی گەورەدا دێت، ئێمه هەموو کارێک دەکەین بۆ باشترکردنی ژینگەیەکی هێمن، دڵنیام ده‌توانین هه‌موو شته‌كان به‌ره‌و باشبوون ببه‌ین، مێسیش له سه‌ركردایه‌تیكردنی یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
لیۆنێل مێسی له‌م وه‌رزه لە ٣١ یاریی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ٢٤ گۆڵ و ١٦ ئاسیستیشی تۆمارکردووە.
ئاماده‌كردنی: سۆلین سلێمان