له هه‌ولێر تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوه‌وه
ئاماری چاكبوونه‌وه هه‌ڵكشا
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر، هه‌واڵی چاكبوونه‌وه‌ی تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ئه‌و كه‌سه به ته‌واوی چاكبووه‌ته‌وه و پشكنینی بۆ كراوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بووه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 29 كه‌س.