بڕیاری كۆتایی له‌ باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا درا

به‌په‌له‌.. فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئه‌نجوومه‌نی لالیگا كۆبوونه‌وه‌

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا و ئەنجوومەنی لالیگا رێکكەوتن کە وەرزی ئەمساڵ بەردەوام بێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخرانی سەرجەم چالاکییە وەرزشیەکانی لە ئیسپانیا، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە پێشنیازی کرد کە وەرزی ئەمساڵ دەست پێ نەکرێتەوە و بە پێی خشتەی ئێستای ریزبەندیەکە چوار یانە بەشداری چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بکەن، بەڵام ئەنجوومەنی لالیگا ئەم پێشنیازەی رەتکردەوە و داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە فێدراسیۆنی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەنجوومەنی لالیگا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێک گفتووگۆیان لەسەر چارەنوسی ئەم وەرزە کرد و دواجار گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بە هەر شێوەیەک بێت وەرزی ئەمساڵ کۆتایی پێ بهێندرێت و بەم شێوەیە چاوەڕی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە دەکەن.