ھەردوو ناوچەی پیشەسازی ھەولێر دەكرێنەوە
ئاسانكاری زیاتری ھاووڵاتییان دەكرێت
K24 - ھەولێر
سبەی ھەردوو ناوچەی پیشەسازی ھەولێر دەكرێنەوە و ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەش لە ھەولێر رێنمایی نوێ و ئاسانكاری زیاتر بۆ ھاووڵاتییان رادەگەیەنێت.
ھێمن قادر، جێگری پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "وەك ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیارمانداوە سبەی سێشەممە ھەردوو ناوچەی پیشەسازی ھەولێر بكرێنەوە".
گوتیشی: "بە قۆناغ كارئاسانی بۆ ھاووڵاتییان دەكەین بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشەكە، بۆ ئەوەی دەست بەكار بكەنەوە".
جێگری پارێزگای ھەولێر، ئاشكراشی كرد: "سبەی كۆبوونەوەمان ھەیە و رێنمایی و رێكاری نوێمان دەبێت بۆ قۆناغی دوای 23ی مانگ كە دەكاتە سەرەتای مانگی رەمەزان، كارئاسانی زۆرمان دەبێت بۆ ھاووڵاتییان بە مەرجێك مەرجە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن".