یانه‌یه‌ك به‌هۆكاری گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ به‌ریتانیا تۆمه‌تبار ده‌كرێت
حكوومه‌تی به‌ریتانیا پێیوایه یانه‌یه‌كی چامپیۆنزلیگ كۆرنای بۆ وڵاته‌كه‌یان گواستۆته‌وه

به‌رپرسێكی حكوومه‌تی به‌ریتانیا پێیوایه یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له چامپیۆنزلیگ هۆكارێك بووه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان.
ئانجێلا ماكلین كه جێگری راوێژكاری كاروباری زانستیه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت: یاری نێوان لیڤه‌رپوول و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هۆكارێك بووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له ئیسپانیاوه بۆ بریتانیا.
ئانجێلا ماكلین گوتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێیانوایه ئه‌م یارییه هۆكارێك بووه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌ڵام پێویستیان به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن كه یارییه‌كه تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له وڵاته‌كه‌یان هه‌بووه، كه ئه‌و یارییه له 11ـی مارس له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئه‌و یارییه‌ش زیاتر له 3 هه‌زار هانده‌ری لیڤه‌رپوول گه‌شتی ئیسپانیایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ پاڵپشتی یانه‌كه‌یان بكه‌ن.