"واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ دیاریكرا"
هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ هانده‌رانی چامپیۆنزلیگ راگه‌یه‌ندرا
سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كانی تۆپی پێ ئاشكرا ده‌كات و هانده‌رانیش نیگه‌ران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21 نیسانی 2020، ئالێكسانده‌ر جێفرێن سه‌رۆكی یوێفا گوتی: ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه سه‌یری یاریی تۆپی پێ بكه‌ینه‌وه ره‌نگه له مانگی (9 ـ ئهیلوول) بێت.
ناوبراو هانده‌رانی تۆپی پێی ئه‌وروپا نیگه‌ران ده‌كات و ده‌ڵێت: ره‌نگه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی تۆپی پێ یارییه‌كان له پشت ده‌رگایه‌كی داخراو به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌بچن به‌ڵام درێژه ناكێشت و هانده‌ران ده‌گه‌ڕێنه‌وه یاریگه‌كان.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرینه‌ی خول و پاڵه‌وانییه‌تیه‌كانی ئه‌وروپا دواخران و تاكو ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌یان نه‌دراوه.