گۆڕانكاری لە رێنماییەكانی قەدەغەی ھاتووچۆ دەكرێت
ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ھەولێر كۆدەبێتەوە و خشتەی رێنماییەكان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.
ھێمن قادر، جێگری پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا تاوتوێی قۆناغی داھاتوو دەكەین و رێنماییەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەتایبەتی لە خشتەی كاتەكانی رۆژ و شەو گۆڕانكاری زۆر دەكرێت، ھاوكات رێكارە تەندروستییەكان و كردنەوەی نۆڕینگەكان بەرنامەی بۆ دادەنرێت".
لەبارەی خشتەی مانگی رەمەزان، ئاماژەی بەوەكرد: "لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ئەوقاف بەشدار دەبێت و میكانیزمێك دادەنێین كە قەرەباڵغی دروست نەبێت و كاریگەری لەسەر رێكارە تەندروستییەكان نەبێت".
جێگری پارێزگاری ھەولێر جەختیكردەوە: "رێنماییە نوێیەكان، ئاسانكاری زیاتری تێیدایە بۆ ھاووڵاتییان".