گورزی گەورە بەر بازاڕی کار دەكەوێت

رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی ھۆشداری دەدات

K24 - ھەولێر

ڤایرۆسی كۆرۆنا گورزی گەورەی بە ھەلی كار گەیاندووەو بازاڕی كاریشی دوووچاری خراپترین قەیران كردووه‌ته‌وە.

رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی ھۆشداری دەدات،  لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ھەلیكار و  بەرھەمھێنانی لەسەرتاسەری جیھان كەمكردووەتەوە، بەتایبەتی كەرتی گەشتیاری و پیشەسازی ئۆتۆمبێل، گەرەترین زیانیان لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەركەوتووە، ئەمەش بە خراپترین دۆخی ھەژماردەكرێت لە جەنگی دووەمی جیھانییەوە تاوەكو ئێستا.

رێكخراوەكە ئاماژەیداوە، ئه‌م قەیرانەی بەھۆی كۆرۆناوە دروستبووە، كاریگەری خراپی لەسەر كرێكار و خاوەن كاران جێھێشتووە و چاوەڕێ دەكرێت زیانی گەورە لە بەرھەمھێنان و ھەلی كار و سەرجەم كەرتە ئابوورییەكان بدات. لە دۆخێكی لەوشێوەیەدا، تا مەرجەكانی سەلامەتی بۆ كرێكاران دابین نەكرێت، رێگە بە دووبارە كاركردنیان نادرێت.