ئهدێبایۆر ئاماده نییه یه‌ك یۆرۆ به وڵاته‌كه‌ی ببه‌خشێت
ئهدێبایۆر: من ڤایرۆسی كۆرۆنام نه‌بردۆته وڵاته‌كه‌م و پێویست ناكات پاره ببه‌خشم
ئیمانوێل ئهدێبایۆر هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كانی ئارسێناڵ و ریال مه‌درید له تۆمارێكی ڤیدیۆیی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا یارمه‌تی وڵاتی تۆگۆ بده‌م.
ئیمانوێل ئهدێبایۆرۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ كه ئێستا یاری بۆ یانه‌ی ئۆڵیمپیای پاراگوای ده‌كات و پێشتر كاتێك له پرێمه‌رلیگ یاری ده‌كرد هه‌فتانه 100 هه‌زار پاوه‌ندی وه‌رده‌گرت.
ئهدێبایۆر له باره‌ی دۆخی خراپی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێت: من ئه‌و ڤایرۆسه‌م نه‌بردۆته تۆگۆ تا بچم رزگاریان بكه‌م و یارمه‌تیان بده‌م، ئێوه كه‌یفی خۆتانه چۆن له من تێده‌گه‌ن من چێم پێخۆش بێت ئه‌وه ده‌كات و ئاماده نیم هیچ پاڕهیهك تۆگۆ ببه‌خشم.
ئهدێبایۆر ساڵی رابردوو یاری بۆ یانه‌ی ئیستنه‌بووڵ باشاكشههێری توركیا ده‌كرد و هه‌فتانه له‌و یانه‌یه 38 هه‌زار پاوه‌ندی وه‌كو مووچه وه‌رده‌گرت و ئێستا داهاته‌كه‌ی به 36 ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه به‌شداریی له هیچ كۆمه‌ك و به‌خشین بكات بۆ هیچ وڵاتێكی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا.
ئهدێبایۆر ده‌شڵێت: ده‌زانم به‌هۆی ئه‌م قسانه ره‌خنه‌یه‌كی زۆرم لێ ده‌گێرێت، به‌ڵام دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه و به رسته‌یه‌كی ساده و ڕوون ده‌ڵێم چاوه‌ڕێی به‌خشین له من مه‌كه‌ن و چیم پێخۆش بێت ئه‌وه ده‌كه‌م.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ساموێل ئیتۆ كه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی بۆ كۆمه‌كی وڵاتی كامنیرۆ كردووه، به هه‌مان شێوه دیدییه درۆگبا به‌شداریی له چه‌ندان رێكخراوی خێراخوازی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
ئهدێبایۆر ده‌ڵێت: من هیچ رێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازیم نییه، پێویست ناكات به هیچ یاریزانێكم به‌راورد بكه‌ن، من ئیمانوێل ئهدێبایۆرم، هه‌ر شتێك ئاره‌زووم لێ بێت ئه‌وه ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر من ئه‌و ڤایرۆسه‌م بڵاوكردبێته‌وه ئاماده‌م زۆرترین به‌خشین بكه‌م.
له پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌و قسانه‌ی ئهدێبایۆر له كاتێكدایه كه له چه‌ند كاتژمێری رابردوو 86 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و 6 حاڵه‌تی مردن له وڵاتی تۆگۆ تۆمار كراوه.
ئهدێبایۆر پێشتر له یانه‌ی مۆناكۆ له 2006 به به‌های 10 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئارسێناڵ، پاشان به 29 ملیۆن یۆرۆ بۆ مان سیتی گواسترایه‌وه، دواتر له 17 ملیۆن یۆرۆ به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده ریال مه‌درید، پاشان چه‌ندان یانه‌ی دیكه‌ی تاقیكرده‌وه، له‌وانه تۆتێنهام و كریساڵ پاڵاس.