لوکا زیدان بانگهێشتی هەڵبژاردەی جەزائیر دهكرێت
جهمال بڵماز راهێنهری ههڵبژاردهی جهزائیر داوای لوكا دهكات
لوکا زیدان کوڕی زینەدین زیدان راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەلایەن جەمال بلمازی راهێنەری هەڵبژاردەی جەزائیر گرنگی بە تواناکانی دەدرێت و دەگوترێت کە ئەو راهێنەرە بریاریداوە لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی یارییەکان، ئەو یاریزانە لاوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی جەزائیر بکات و بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بەو یاریزانە کردووە و قسەیان لەگەڵ یەکتری کردووە.
لوکا زیدان له یانهی ریال مهدرید پێگهیشتووه و ئێستا گۆڵپارێزی یانەی رایسینگی ئیسپانیایە کە لە خولی پلەدووی ئەم وڵاتە یاریی دەکات و پێشتر لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 17 ساڵی فەڕەنسا بووەتە پاڵەوانی ئەوروپا، بەڵام تاوەکو ئێستا بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی فەڕەنسا نەکراوە، بۆیە دەتوانێت یاریی بۆ هەڵبژاردەی جەزائیر بکات.
ئیسماعیل کە دەکاتە باپیری لوکا و باوکی زیدانی راهێنەری ریال مەدرید، بە رەگەز خەڵکی جەزائیرە و بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە دەتوانێت یاریی بۆ ئەو هەڵبژاردەیە بکات.
.jpg)